دووشەممە، ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

دوو زیندانیی تۆمەتبار بە "قەتڵ" لە زیندانی کرماشان لەسێدارە دران

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە، ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانیی تۆمەتبار بە "قەتڵ"، بە ناوەکانی "هووشەنگ محەممەدی"، کوڕی نەزەرعەلی و "عەلی ئەنگەزی"، کوڕی میرزاجان، لە زیندانی کرماشان جێبەجێ کراوە.

٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی کورد لە ئەنجامی تەقە و ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری سەردەشت کوژران

شەوی شەممە ٢ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەبووبەکر یاهوو"، تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "گۆڕەشێر" سەر بە سەردەشت و "ئەسکەندەر محەممەد"، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی "پشدەر" سەر بە هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامی تەقە و ڕاودوونانی هێزە…

٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٠
کوردستان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئەندامانی ئەنجومەنی "نۆژین"، بە نیسبەت سەپاندنی حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بە سەر زارا محەممەدی لە بەردەم دادگوستەریی سنە

ڕۆژی شەممە ٢ی ڕەشەمە، ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی‌ــ کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، بە نیسبەت بە پشتڕاستکردنەوەی حوکمی پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیریی زارا محەممەدی، لە بەردەم دادگوستەریی سنە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزران

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئیمان عەبدی" و "ئەفشین مام‌ئەحمەدی"، خەڵکی شاری مەهاباد، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ بەندی دابڕگەی زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزران.

٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠