پێنجشەممە، ٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

چارەنووسی پێنج هاووڵاتیی کورد پاش دەسبەسەرکرانیان ناڕوونە

پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "هاوژین قادری، بێهرووز قادری، ڕێبوار قادری، پەرویز قادری و جەلیل خودایی"، خەڵکی گوندی "یاقووباوا" سەر بە بانە کە سەرەتاکانی مانگی خاکەلێوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران، چارەنووسیان ناڕوونە.

١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢١
کوردستان

سێ زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران

بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خاکەلێوە، سێ زیندانی بە ناوەکانی "ئەحەد حەبیبوەند"، کوڕی حوسێن، "سادق مەحی"، کوڕی عیسا و "محەممەد مەحموودی"، کوڕی حاجی حوسێن، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران.

١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢١
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ شەش زیندانی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران

ئەمڕۆ شەممە ١٤ی خاکەلێوە، شەش زیندانی بە ناوەکانی "سادق مەحی، میرسوڵتان ئەمیری، محەممەد مەحموودی، ئیبراهیم نەسیرخا، مستەفا نەسیرخا و ئەحەد حەبیبوەند"، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانیان، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کران.

١٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ زیندانی ورمێ
کوردستان

١٥ حاڵەتی دەسبەسەرکردن لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ١٤٠٠ لە کوردستاندا

ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز هەموو ساڵێک لە شار و گوندەکانی کوردستان لەلایەن گرووپە خەڵكییەکان و بە لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی، هەڵکردنی ئاگری نەورۆز و هەڵپەڕکێ و شایی و گۆڤەندەوە بەڕیوە دەچێت، بەڵام لەم ساڵانەی دواییەدا، بەڕێوەبردنی ئەم ڕێوڕەسمانە…

١٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢١