ئارام فەتحی بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرا
ئارام فەتحی، شاعیر و چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردان، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بۆ بەندی دابڕگەی زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزراوە.
ئارام فەتحی، شاعیر و چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردان، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بۆ بەندی دابڕگەی زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردان، شێرکۆ ئاگووشی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی پیرانشار بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان کەریمی"، خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی هەینی ٢٨ی جۆزەردان، بەسیر ئەحمەدزادە، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "دشە"، سەر بە پاوە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە، لە نەخۆشخانەی تالقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "نائیب عەسکەری"، خەڵکی ورمێ، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردان، ئارام فەتحی، شاعیر و چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیروان ئێناخی" تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی گوندی "سەریاس"ی بەخشی باینگانی پاوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەید "ئەحمەد سەبری"، کوڕی سەید مستەفا و خەڵکی پەسوێ، پاش نزیک بە ١ ساڵ ناڕوونیی چارەنووسی، بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کراوە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو ژنە هاووڵاتی بە ناوەکانی "گوڵاڵە مورادی" و "سەفیە مامەشپوور"، خەڵکی پیرانشار پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کران.
بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرهاد عەبدوڵڵاپوور"، کوڕی ئەبووبەکر و خەڵکی شنۆ، لەلایەن لقی ئیجرای ئەحکامی کەیفەریی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شنۆ دانراوەتە موزایدە.