زیندانی ماکۆ؛ هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد ئارغا"، کوڕی عەلی، خەڵکی شاری "یۆڵاگەلدی" سەر بە شاری شووت، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ماکۆ ئازاد کراوە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد ئارغا"، کوڕی عەلی، خەڵکی شاری "یۆڵاگەلدی" سەر بە شاری شووت، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ماکۆ ئازاد کراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان خانئەحمەدی"، پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم ئوفتادە" تەمەن ٤٣ ساڵ دانیشتووی گوندی "زێوە"ی شاری پیرانشار، پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیتلاعاتی سپا، دەسبەسەر کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی " خالید محەممەدزادە ئەقدەم"، خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە" سەر بە مەهاباد، لە زیندانی ئەو شارە، لە مافی مەرەخەسی بێبەری کراوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان کەریمپوور"، خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە" سەر بە مەهاباد، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
دۆسیەی عوسمان ئیسماعیلی و مەحموود ساڵحی، دوو چالاکی کرێکاری، لەلایەن لقی ٣ی لێپرسی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سەقز ڕەوانەی دادگای ئینقلابی ئەو شارە کراوە.
لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بانەمەڕ، موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کوردی بەندکراو لە بەندی زیندانی ئێڤین دەستی داوەتە مانگرتنی سنووردار.
وەرزێڕیکی تەمەن ٤٥ ساڵ، لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندی "حەسەناوا" سەر بە شاری شاباد، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، ئاران (مەجید) تیباش، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی "دزەی مەرگەوەڕ"، پاش ڕاگەیاندنی لێخۆشبوونی قوەی قەزاییە بەبۆنەی جێژنی ڕەمەزان، لە زیندانی ورمێ ئازاد کراوە.
باری جەستەیی "بێهزاد (محەممەد) مەحموودی"، پەنابەری سیاسیی خەڵکی بۆکان کە ڕۆژی ڕابردوو لە بەردەم نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر، پێتەختی هەرێمی کوردستاندا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، زۆر ناجێگیرە.