یەکشەممە، ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سەید محەممەد حوسێنی بە ٤٠ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ورمێ مەحکووم کرا

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەید "محەممەد حوسێنی"، خەڵکی شاری نەغەدە، بە تۆمەتی "محاربە"، لە ڕێگای ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد، بە ٤٠ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ…

٥ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ فاتمە دادوەند بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکی ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بانەمەڕ، "فاتمە دادوەند"، تەمەن ٤٣ ساڵ، کچی دەروێش و خەڵکی بۆکان کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ دەسبەسەر کرابوو و حوکمی زیندانی بەسەردا سەپابوو، بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

٥ی جۆزەردانی ٢٧٢١ زیندانی ورمێ
کوردستان

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لوقمان نیکزاد"، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە مەریوان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.

٤ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

بێهزاد مەحموودی کە ئاگری لە خۆی بەردابوو بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردان، "بێهزاد (محەممەد) مەحموودی"، پەنابەری سیاسیی خەڵکی بۆکان کە لەبەردەم نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر، پێتەختی هەرێمی کوردستاندا، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، بەهۆی…

٣ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

هاووڵاتییەک لە مەهاباد دەسبەسەر کرا

ڕۆژی هەینی ٣١ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "قاسم عەزیزییان"، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی ڕەسووڵ و خەڵکی گوندی "لەج" سەر بە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

دەسبەسەریی عوسمان ئیسماعیلی و مەحموود ساڵحی درێژەی هەیە

یەک حەوتوو لە دەسبەسەرکرانی عوسمان ئیسماعیلی و مەحموود ساڵحی، دوو چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز تێپەڕیوە و سەرەڕای بەڕێکردنی دۆسیەی ناوبراوان بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە، کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەیان هێشتا ڕوون نەبووەتەوە.

٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١