زیندانییەک بەهۆی ئەشکەنجەی توندی مەئموورانی زیندانی ورمێ گیانی لەدەست دا
شەوی دووشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، زیندانییەک بە ناوی "ئەمیر ڕەزایی"، تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی ورمێ لە ئەنجامی ئەشکەنجەی توندی مەئموورانی زیندانی ناوەندیی ورمێ گیانی لەدەست دا.
شەوی دووشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، زیندانییەک بە ناوی "ئەمیر ڕەزایی"، تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی ورمێ لە ئەنجامی ئەشکەنجەی توندی مەئموورانی زیندانی ناوەندیی ورمێ گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، پێنج چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی "مورتەزا محەممەدی"، "کەیوان ئەلیاسی"، "ڕەزا ڕەزایی"، "قانێع خاتری" و "مۆحسێن حوسێنپەناهی"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی بانەمەڕ، دوو پەنابەری سیاسیی کورد بە ناوەکانی "بێهزاد (محەممەد) مەحموودی" خەڵکی بۆکان و "فەردین گرامی" خەڵكی نەغەدە لەبەردەم دەفتەری نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر دەستیان دابووە مانگرتن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، تەرمی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "زابت ئالخانی"، تەمەن ٤٦ ساڵ، کوڕی عەزیز و خەڵکی گوندی "ئاغبەرزە" سەر بە بەخشی کۆهساری سەڵماس کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە گیانی لەدەست دابوو، لە زێدی خۆی…
ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "عەبدوڵڵا"، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "زلە"ی شاری بانە بریندار بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ۲۷ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "یووسف ئەمینی"، خەڵکی گوندی "نەنوور" سەر بە بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "بروێشکانیـ"ـی ئەو شارەوە، بریندار بووە.
زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "ئومید ئیبراهیمی"، کوڕی قادر و خەڵکی شنۆ، بە کۆتایی ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
شەوی شەممە ٢٥ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "زابت ئالخانی"، تەمەن ٤٦ ساڵ، کوڕی عەزیز و خەڵکی گوندی "ئاغبەرزە" سەر بە بەخشی کۆهساری سەڵماس، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بانەمەڕ، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "جەماڵ محەممەدی"، بە تۆمەتی "قەتڵ"، لە زیندانی ئیلام جێبەجێ کراوە.
عوسمان ئیسماعیلی و مەحموود ساڵحی، پاش دەسبەسەرکرانیان لەلایەن لقی ٣ی لێپرسی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سەقز و دیاریکردنی بارمتە بۆ ئازادیی کاتییان، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کران.