گواستنەوەی زیندانییەکی سیاسیی کورد بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە
زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "هوشمەند عەلیپوور" خەڵکی شاری سەردەشت، لە زیندانی سنە، بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو زیندانە، ڕاگوێزرا.
زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "هوشمەند عەلیپوور" خەڵکی شاری سەردەشت، لە زیندانی سنە، بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو زیندانە، ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی سەرماوەز، شاکر بێهرووزی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ورمێ، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
ڕۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەز، سەربازێکی کورد بە ناوی "هێرش تابان"، کوڕی سلێمان و خەڵکی گوندی "شەملەکان" سەر بە ورمێ، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بووە و لاقی لەدەست داوە.
ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مۆحسێن ئەحمەدزادە"، کوڕی ڕۆستەم و خەڵکی گوندی "کۆسە کەرێز" سەر بە مەهاباد، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە دیسانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا.
شاکر بێهرووزی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ورمێ کە لە ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەرەوە لە ناڕەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر گوشارهێنانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سەر سکاڵاکەرانی دۆسیەی ناوبراو بە مەبەستی نەدانی…
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەعدی ڕەحیمی" خەڵکی گوندی "جانەوەرە" سەر بە مەریوان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.
شەوی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "سەلاحەدین عەلیوەیسی"، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە کرماشان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بریندار بوو.
ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، دوو چالاکی ژینگەیی بە ناوەکانی "جەهانگیر ساغەرنیا"، تەمەن ٣٣ ساڵ و "خەبات خەتیاڵ" تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.
ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد حاجیڕەسووڵی" و "ئیدریس حاجیڕەسووڵی"، خەڵکی بۆکان، پاش بانگهێشتکردنیان بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران، لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.
"هوشمەند عەلیپوور" زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی سەردەشت، لە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەزەڵوەرەوە لە ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ دژایەتیکردن لەگەڵ داواکاریی مەرەخەسییەکەی و هەروەها دەستێوەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە دۆسیەکەی، مانی گرتووە.