مەهاباد؛ ئەرەستوو مەلاڕەحیمی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا
ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، "ئەرەستوو (ڕەسووڵ) مەلاڕەحیمی"، چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەهاباد، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، "ئەرەستوو (ڕەسووڵ) مەلاڕەحیمی"، چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەهاباد، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەهدی پارسەنگ" کوڕی "حەیدەر"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری سەرپێڵیزەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زاگرۆس ڕەشیدی" کوڕی "سەعید" و خەڵکی گوندی "چۆمان" سەر بە شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ۲۷ی خەزەڵوەر، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مۆحسێن سلێمانی"، کوڕی قادر و "دیار سلێمانپوور"، کوڕی خزر و خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە" سەر بە مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.
ڕۆژی چوارشەممە ۲٦ی خەزەڵوەر، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "جەهانگیر ساغەرنیا"، تەمەن ۳۳ ساڵ و ئەندامی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فاروق سلێمانپوور" کوڕی سلێمان و "مەسعوود سلێمانپوور" کوڕی سەلیم، خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە" سەر بە مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "چیا ئاغابەیگ پوور"، کوڕی "ئەحمەد" و خەڵکی گوندی "ڕەحیمخان" سەر بە بۆکان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ١ ساڵ و ٢ مانگ زیندان، ٧٠ زەربە قامچی و دانی بڕی ٣٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی، مەحکووم کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەزەڵوەر، سمکۆ مەعرووفی، چالاکی ژینگەیی و ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەیی "وڵات"، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، لقی ٤ی ئیجرای ئەحکامی کەیفەریی سنە، لەگەڵ داواکاریی مەرەخەسیی هوشمەند عەلیپوور، زیندانیی سیاسیی کوردی بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە، دژایەتیی کرد.
ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و مافی مرۆیی بە بڵاوکردنەوەی بەیانییەیەک بەنیسبەت دەسبەسەرکرانە بەرینەکانی ئەم دواییانە لە شارەکانی کوردستان، دژکردەوەیان نیشان داوە و داوایان کردووە بەو جۆرە هەڵسوکەوتانە کۆتایی بێنن.