شەوی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "سەلاحەدین عەلیوەیسی"، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە کرماشان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بریندار بوو.
ئەو کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەریدا، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێ کراوە.
ناوبراو بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.





