ھەینی، ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنە؛ کەژاڵ نەسری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی سەرماوەز، "کەژاڵ نەسری" تەمەن ٢٦ ساڵ و چالاکی مەدەنیی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییتەییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شونێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢١ سنە
کوردستان

سنە؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرهەنگ عێوەزی"، کوڕی "محەممەدعەلی"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار…

٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢١ سنە
کوردستان

کەیهان موکەڕەم زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ مانی گرت

ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەز، "کەیهان موکەڕەم" زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی "ئەنبێ"، سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕ، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەنیسبەت لەبەرچاونەگرتنی گەڵاڵەی دوو فەورییەتی بۆ کەمکردنەوەی سزای زیندانییەکەی مانی…

٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢١
کوردستان

مەریوان؛ عەبدولڕەحمان ئەفشار و عەبدولڕەحمان ئەشتەک بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کران

ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەبدولڕەحمان ئەفشار" و "عەبدولڕەحمان ئەشتەک"، خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە مەریوان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.

٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢١ مەریوان
کوردستان

زیندانییەک لە زیندانی سنە لەسێدارە درا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "سەیوان حوسێنی"، کوڕی "جەماڵ"، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە سنە، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١
کوردستان

دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەهاباد دەسبەسەر کران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "لوقمان مەولانی" تەمەن ٤٠ ساڵ و "خەمان ئەحمەدی"، تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی گوندی "بەیتاس" و دانیشتووی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١
کوردستان

زیندانی کەچویی کەرەج لە ناردنی نامەی دادخاهیی "موژگان کاووسی" بۆ دادستانی گشتیی پارێزگای ئەلبورز ڕێگریی کرد

زیندانی کەچویی کەرەج لە ناردنی نامەی دادخاهیی موژگان کاووسی، زیندانیی سیاسیی بەندکراو لەو زیندانە بۆ دادستانی گشتیی پارێزگای ئەلبورز ڕێگریی کرد.

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١
کوردستان

سەلاسی باوەجانی؛ کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ڕەجەوی بریندار کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "زاهید قادرنژاد" کوڕی "والی" و خەڵکی گوندی "بانی هەوێ" سەر بە سەلاسی باوەجانی، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری ڕەجەویی ئەو شارە بریندار کرا.

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ سەلاسی باوەجانی
کوردستان

دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان لە سنە دەسبەسەر کران

شەوی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فاروق نیکپەی" کوڕی "لەتیف" و "محەممەد نیکپەی" کوڕی "حوسێن"، خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢١