چوار زیندانی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لەسێدارە دران
ڕۆژی ٢٤ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدانی چوار زیندانی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج کە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زینداندا بوون، جێبەجێ کرا.
ڕۆژی ٢٤ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدانی چوار زیندانی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج کە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زینداندا بوون، جێبەجێ کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانا کەسرایی" کوڕی "هیوا"، تەمەن ۲٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی سەرماوەز، لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد بە سەرۆکایەتیی دادوەر "غوڵامی" لەگەڵ ئازادیی کاتیی سەید "محەممەد حوسێنی" زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی نەغەدە، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی دژایەتیی کرد.
لە درێژەی بانگهێشتکردن و لێپرسینەوەی چالاکان و هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت کراوە و هەڕەشەی زیندانیکردنیان لێ کردووە.
لە چارەنووسی چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "نەوید کۆنەپۆشی"، خەڵکی مەریوان کە ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی سەرماوەز، کافە کتێبی ئەندێشە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە داخرا.
زیندانییەک بە ناوی "ڕوحوڵڵا مەلەکی" کوڕی "عەلی عەباس"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری "مێهران" لە زیندانی ئیلام بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکان و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زیندان بەنیسبەت بارودۆخی تەندروستییەکەی، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زاهید درەخشانی" و "بورهان درەخشانی"، خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە مەریوان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی 'شێرکۆ تابناک"، خەڵکی بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەز، "ئامانج ئەمینی" چالاکی سێنفیی مامۆستایان بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.