محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور"، خەڵکی بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور"، خەڵکی بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
سێ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی کورد بە ناوەکانی "زانکۆ مەسعوودی" کوڕی "ڕەسووڵ" و تەمەن ٢٢ ساڵ، "محەممەد فەدەوی" کوڕی "عەبدوڵڵا" و تەمەن ٢٣ ساڵ و "ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی" کوڕی "محەممەد" و تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندەکانی "مەڵقەڕەنی" و "یازی…
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەز، دوکتور "فەرزاد فەلاحی" پارێزەری "مستەفا حەمدی" بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "پۆرسمان"، باسی لە بێتاوان ناسینی ئەو چالاکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە کرد.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا مەهجوور" تەمەن ٥٥ ساڵ و "محەممەد مەهجوور" تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی گوندی "مەڵقەڕەنی" سەر بە سەقز، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە هەروا لە گرتنگەدان و لە چارەنووسیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا…
شەوی سێشەممە ١٦ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "قوباد" خەڵکی گوندی "قەڵخانی" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد بە ناوەکانی "محەممەد فەدەوی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی "عەبدوڵڵا" و "ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی" تەمەن ٣٤ ساڵ و کوڕی "محەممەد"، خەڵکی گوندی "مەڵقەڕەنیـ"ـی شاری سەقز، لەلایەن هێزە…
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "سەعدی منبەری" تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی "عوسمان" و "سیامەک ئارەنگ" تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی "یەدوڵڵا"، خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانکۆ مەسعوودی" تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی "ڕەسووڵ" خەڵکی گوندی "مەڵقەڕەنیـ"ـی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەڵێنیی ئازادکردنی هاووڵاتییان لە کاتی دەسبەسەرکردن و هەڕەشەی بە میدیایی نەکردنی هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراو لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە بنەماڵەی گیراوەکان، هەرچەند شتێکی نوێی نییە، بەڵکوو منەتدانان لەسەر بنەماڵەی زیندانییانی سیاسی لە…
ڕۆژی هەینی ١٢ی سەرماوەز هاووڵاتییەک بە ناوی "کوبار سەحەت" کچی "خەلیل" و دانیشتووی گوندی "گردوان" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.