پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی عوسمان بایەزیدی
١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤؛ هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «عوسمان بایەزیدی» خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤؛ هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «عوسمان بایەزیدی» خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٤؛ «کەیۆمەرس واعێزی»، مامۆستای خانەنشینکراو و چالاکی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایان، و هەروەها مێهدی باقری، دوو بەندکراوی سیاسی لە زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان، لە دوێنێوە بە هۆی دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان لە پرۆسەی پێداچوونەوە…
١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٤؛ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ شەڕی لە نێوان ئیسرائیل–ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەوڵی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە هەنگاوێکی ناڕەزایەتیدا خەڵکی مەریوان بە کۆبوونەوەی خۆیان ڕێگرییان کرد لە…
ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، سەعدی (محەممەدڕەزا) ئیرانی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشار، پاش نزیکەی ٥٠ ڕۆژ دەسبەسەرکردنی کاتی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤؛ قادر دەلاییمیلان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی «کۆتۆل» سەر بە شاری خۆی لە ماوەی ٣١ رۆژی دەسبەسەرییدا بە دوو تۆمەتی سیاسی «پڕۆپاگەندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران» و «ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان» تۆمەتبار…
۱۴ی ڕەشەمەی ۱۴۰۴ – لە ڕۆژانی دواییدا و هاوکات لەگەڵ پێکدادانی سەربازی نێوان ئیسرائیل–ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران، نەخۆشخانەی تایبەتی «سیدالشهدا» لە شاری سنە، بە زۆرەملێ لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە کادری پزیشکی و…
۱۳ی ڕەشەمەی ۱۴۰۴؛ لە ڕۆژانی دواییدا و هاوکات لەگەڵ پێکدادانی سەربازی نێوان ئیسرائیل–ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئامانجگرتنی یەکێک لە ناوەندەکانی بەسیجی سەر بە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە نزیکی زیندانی مەهاباد، زیندانییانی ئەم…
ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، سەعدی(محەممەدڕەزا) ئیرانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار پاش ٤٠ ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، ئەفشین حوسێنپەناهیی چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٤؛ "مەجید ئوغازی" هاووڵاتیی کوردی خەڵکی قووچان سەر بە پارێزگای خوراسان کە پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئەمنییەتییەکانەوە بۆ بەندیخانەی قوچان ڕاگوێزرابوو، پاش ٤٧ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی بە…