چوارشەممە، ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا

ئەمڕۆ شەممە ٧ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئاکۆ ڕەسووڵی" تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی ڕەحیم خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

تەرمی "بەهلوول سەیدانی‌فەرد" دووەمین کۆڵبەری ونبوو پاش ١٣٥ ڕۆژ لە تورکیە دۆزرایەوە

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٧ی جۆزەردان، تەرمی "بەهلوول سەیدانی‌فەر" دووەمین کۆڵبەری ونبوو لە بەفر و کڕێوە، خەڵکی گوندی "باوانـ"ـی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە بەرزاییەکانی گوندی "گەلێشم" لە تورکیە دۆزرایەوە.

٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

ئوسوەت زەردۆیی بە دانانی بارمتە لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردان، چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناوی "ئوسوەت زەردۆیی" تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی ئیبراهیم خەڵکی شاری باینگانی پاوە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان ئازاد کرا.

٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

فەرهاد مەعرووفی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی جۆزەردان، فەرهاد مەعرووفی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێـ"ـی شاری شنۆ، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە، دەسبەسەر و بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا.

٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

مامۆستایەکی کورد بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی جۆزەردان، "عەزیز قادرتاج" مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی گوندی "نەرزیوێـ"ـی شاری شنۆ، پاش بانگهێشتکرانی بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

ڕێبوار چارکداری بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕێبوار چارکداری" پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی شنۆ، دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە سەرپێڵ‌زەهاو لە پەیوەندی لەگەڵ ڕووماڵی هەواڵی دەسبەسەریی هاووڵاتییانی ناڕازی بە گرانی، هوشدارییان بە کاناڵە تێلگێرامییەکان دا

ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە شاری سەرپێڵ‌زەهاو هۆشدارییان بە بەڕێوەبەرانی کاناڵە تێلگێرامییەکانی ئەو شارە دا کە لە بڵاوکردنەوەی وێنە و هەواڵی هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراوی ناڕازی بە گرانی، خۆیان ببوێرن.

٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢