ژنێکی مەریوانی لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردان، ژنێکی لاو بە ناوی "شوکریە پەژووهی" کچی محەممەد ساڵح خەڵکی گوندی "بایەوە" و دانیشتووی مەریوان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردان، ژنێکی لاو بە ناوی "شوکریە پەژووهی" کچی محەممەد ساڵح خەڵکی گوندی "بایەوە" و دانیشتووی مەریوان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هاووڵاتییەک بە ناوی "خالید سەیفپەناهی" کوڕی ئەحمەد خەڵکی شاری سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "حوسێن سەعیدی" بە سێ مانگ و ڕۆژێک زیندانی تەعلیقی بۆ ماوەی دوو ساڵ مەحکووم کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دانا پیروزی" تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی عەتا خەڵکی گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوان، پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، دەسبەسەر کرا.
شەوی دووشەممە ٩ی جۆزەردان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران، دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ بە سەختی بریندار بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلیم شەریفی" پاش بانگهێشتکردنی بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای ئینقلابی شنۆ، دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی جۆزەردان، "ئەسکەندەر لوتفی" ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، لەمەڕ بەردەوامیی دەسبەسەریی نایاسایی و لەژێر گوشاردابوونی بۆ لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، دەستی بە مانگرتنی وشک…
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٦ی جۆزەردان، کچێکی خوێندکاری خەڵکی شاری دیواندەرە، پاش ڕفێندرانی لە سنە لەلایەن دوو کەس کە خۆیان بە "موسافیرکێش" ناساندبوو، پاش ئەوەیکە خۆی لە ماشینەکەی ئەوان فڕێ دایە خوارەوە، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "سامان میرەکی" لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی "حوسێن سەعیدی" بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم و چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "ئارمان سەلیمی"،…
ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان، "ئیرەج ڕەحیمزادە" چالاکی ژینگەیی خەڵکی گوندی "ڕوار"ی سەوڵاوا و دانیشتووی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەماڵ قویتاسی" پاش بانگهێشتکردنی بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای ئینقلابی شنۆ، دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.