چوارشەممە، ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ئەسکەندەر لوتفی بۆ بەندی دابڕگەی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا

ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شورای هاوئاهەنگی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ دابڕگەی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.

١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کوردستان

دیاریکردنی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی بۆ ئازادیی سۆعدا خەدیرزادە و درێژەی گوشارەکان بۆ سەر ئەو ژنە زیندانییە

لقی ٣ی دادگای کەیفەریی ١ جێگیر لە شاری مەهاباد، بۆ ئازادکردنی کاتیی سۆعدا خەدیرزادە زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شاری پیرانشار بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی دیاری کردووە.

١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کوردستان

چوار چالاکی سێنفیی مامۆستایانی دیواندەرە هێشتا لە گرتنگەی ئیتلاعات ئازاد نەکراون

سەرەڕای تەواوبوونی درێژکردنەوەی ماوەی دەسبەسەریی "هیوا قورەیشی، ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە"، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- دیواندرە هێشتا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دان.

١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کوردستان

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری میاوندوئاو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەنسوور کەربەلایی" کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی "سەرچنار"ی شاری میاندوئاو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کوردستان

دوو هاووڵاتی لە شاری میاندواو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەید سالار سەید ڕەحیمی" کوڕی سەید عەبدوڵڵا و "حەسەن ماملێ‌ئازەر" خەڵکی گوندی "گامێش گۆلیـ"ـی شاری میاندواو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کوردستان

ئیلام؛ دوو ژن تەنیا بە تاوانی دزینی میترێک سیمی بەرق دەسبەسەر کراون

ئارش سادقی چالاکی مافی مرۆڤ لە تویتێری خۆیدا، باسی لە دەسبەسەرکردنی دوو ژن بە ناوی "ئارەزوو ڕەزایی و ئەعزەم میرانیان" کرد کە بەهۆی دزینی میترێک سیمی بەرق، لە شاری ئیلام دەسبەسەر کراون.

١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ ئیلام
کوردستان

بانگهێشتکردن و دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی مەریوانی لەلایەن ئیتلاعاتەوە

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "مەهدی ڕەسایی" تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی "مامەڕەشە"، خەڵکی گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوان، پاش بانگهێشتکردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کرا.

١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کوردستان

هەولێر؛ ژنێکی سەردەشتی لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "ژیلا زارعی" تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی شاری سەردەشت، بە لێدانی چەقۆ لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە ناوی "ئیسماعیل عەبدوڵڵامەنش" لە شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان کوژرا.

١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٢