سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

مامۆستایانی پیرانشار بۆ دووەمین جار لە بەرانبەر ناوەندی گەورەی ئیسلامی کۆ بوونەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی پووشپەڕ، مامۆستایانی شاری پیرانشار بۆ دووەمین جار لە بەرانبەر ناوەندی گەورەی ئیسلامی، لەمەڕ پشتیوانی لە مامۆستا مەلا "یوونس نەوخا" و ناڕەزایەتی دەربڕین لە دەسبەسەرکردنی ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، کۆ بوونەوە.

٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کوردستان

خالید محەممەدسووری لە بۆکان بە بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خالید محەممەدسووری" تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی "کانی بوداغـ"ـی بەخشی لاجانی پیرانشار پاش مانگێک دەسبەسەری بە بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد…

٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کوردستان

ژمارەی دەسبەسەرکراوەکانی شنۆ گەیشتە ٧ کەس

لە درێژەی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە شاری شنۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "سیامەند کەرامەت (ئالانی) و "پیرۆت تابناک" خەڵکی گوندی "سینگان"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کوردستان

شنۆ؛ مامۆستایەکی ئایینی و دوو هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، مامۆستا "مەلا محەممەد تەهازادە" پێشنوێژی مزگەوتی گوندی "بێمزورتێـ"ـی شاری شنۆ، "عەبدولڕەحمان سادقی" دێهیاری ئەو گوندە و "فەرعان ئیبراهیمی"، ئەندامی شورای گوندەکە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ شنۆ
کوردستان

محەممەد مەهجوور بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی سنە ئازاد کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد مەهجوور" خەڵکی گوندی "مەلقەرەنی" سەر بە شاری سەقز، بە دانانی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کوردستان

هاووڵاتییەکی تر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرهەنگ کەرامەت (ئالانی) "، تەمەن ٢٧ ساڵ کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی "سینگانـ"ـی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢