سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سەقز؛ زەمانە زیویە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی گەلاوێژ، زەمانە زیویە، چالاکی مەدەنیی کورد پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیجرای ئەحکامی دادگای ئینقلابی سەقز، دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ سەقز
کوردستان

کوژران و برینداربوونی سێ هاووڵاتی لە سنووری شاری شنۆ

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدئەمین ئەحمەدی" کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی "لاجان"ی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری شنۆ، گیانی لەدەست دا.

١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

سلێمان سالک هاووڵاتیی مەهابادی بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان سالک" تەمەن ٦٩ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی نەغەدە، ڕاگوێزرا.

١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

زارا محەممەدی پاش تەواوبوونی ماوەی مەرەخەسییەکەی بۆ کانوونی ئیسلاح و پەروەردەی سنە گەڕایەوە

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژ، زارا محەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" پاش تەواوبوونی ماوەی مەرەخەسییەکەی بۆ کانوونی ئیسلاح و پەروەردەی سنە، گەڕێندرایەوە.

١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

سەلاحەدین ئەحمەدی و ئومید مورادی بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزران

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوکانی "سەلاحەدین ئەحمەدی" تەمەن ٤٢ ساڵ کوڕی مستەفا و خەڵکی گوندی سینگان" و "ئومید مورادی" کوڕی قادر خەڵکی شاری "نەڵۆسـ"ـی شنۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان، لە یەکێک لە گرتنگە…

١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانی بۆکان و پێڕانەگەیشتن بە بارودۆخی زیندانییان

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە زیندانییان لە زیندانی بۆکان، لەگەڵ دەرکەوتنی هێندێک نیشانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جەستەیان بەرەوڕووبوونەوە کە بەرپرسانی زیندان لە وەرگرتنی تاقیکاریی کۆرۆنا خۆیان بواردووە.

١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢