سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

حوکمی لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام لە زیندانی ئەراک جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژ، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "مەهدی نوورکەرەمی" تەمەن ٣٧ ساڵ کوڕی ئەڵڵاڕەحم، خەڵکی گوندی "بێجنوەند"ی بەخشی "شیروانـ"ـی شاری چرداوڵ سەر بە پارێزگای ئیلام، لە زیندانی ئەراک جێبەجێ کرا.

٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

ورمێ؛ ٩ هاووڵاتیی کورد بە سزای نەختی مەحکووم کران

بەهمەن یووسف‌زادە، فەریدوون مووساپوور، فەرهاد مووساپوور، سۆران حوسێن‌زادە، ئیمان عەبدی، سیروان نووری، ئەفشین مام ئەحمەدی، سیاوەش عەینی و کەیوان ئەندار، لە دەسبەسەرکراوەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٩، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە…

٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ ورمێ
کوردستان

کۆڵبەرێکی سەقزی لە سنووری بانە پێکرا

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "کەیوان عەلیپوور" تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "کێلە"ی بانە، بریندار کرا.

٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

منداڵێکی کار لە شاری گیلانغەرب بەهۆی لە بەرچاونەگرتنی ئوسووڵی دڵنیایی کار گیانی لەدەست دا

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گەلاوێژ، منداڵێکی کار بە ناوی "ئەمیر ڕەزا پەرهوودە" کوڕی هەیبەت خەڵکی شاری گیلانغەرب سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی کەوتنە نێوان میلە و زەنجیری باڵابەر، گیانی لەدەست دا.

١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢