دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنە؛ محەممەد کەیوان دەرویشی بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی محەممەد کەیوان دەرویشی ٤٢ ساڵە و کوڕی عەلی و زەینەب لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی شاری سنە بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

١٢ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

"حەسەن دەرئوفتادە" باوکی "کۆمار دەرئوفتادە" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١، "حەسەن دەرئوفتادە" خەڵکی گوندی "زێوکە" و دانیشتووی شاری پیرانشار و باوکی "کۆمار دەرئوفتادە" لە کوژراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان بە دەستی هێزەکانی حکوومەتی ئێران، دەسبەسەر کرا.

١٢ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢
کوردستان

بەرپرسی گشتیی دادگوستەریی پارێزگای ورمێ کوژرانی فریشتە ئەحمەدی خستە ئەستۆی بنەماڵەکەی

ناسر عەتەباتی، بەرپرسی گشتیی دادگوستەریی پارێزگای ورمێ، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "ئیسنا" هۆکاری کوژرانی "فریشتە ئەحمەدی" خستە ئەستۆی بنەماڵەکەی و ڕایگەیاند: "لە ماڵی خۆیەوە تەقەی لێ کراوە".

١١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢
کوردستان

گیانلەدەستداوانی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ١٤٠١ لە کوردستان/ قەتڵی حکوومەتیی موتەلیب سەعیدپەیرۆو لە مەودایەکی کورتدا

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەر، "موتەلیب سەعیدپەیرۆو" لەدایکبووی ساڵی ١٣٦١ خەڵکی شاری بانە، لە یەکێک لە کۆڵانەکانی شار و لە ماشینی خۆیدا، لە مەودای یەک میتری لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ڕاستەوخۆ تەقەی لێ دەکرێت و گیان لەدەست دەدا.

١١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢
کوردستان

سنە؛ فەرهەنگ عەیوەزی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی "فەرهەنگ عەیوەزی" کوڕی محەممەدعەلی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی سەر بە شاری سنە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە، دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی سنە، کرا.

١١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە پیرانشار بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا

شەوی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەر، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ساڵ بە ناوی "کۆمار دەرئوفتادە" کوڕی حەسەن لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.

٩ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢
کوردستان

نوێنەری مەهاباد لە مەجلیسی ئێران گوشاری خستووەتە سەر بنەماڵەی "ئیسماعیل مەولوودی"

"جەلال مەحموودزادە" نوێنەری مەهاباد لە مەجلیسی ئێران لە ڕێگای پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بە مامی ئیسماعیل (سمکۆ) مەولوودی یەکێک لە کوژراوانی خۆپیشاندانی شەوی ٤ی خەزەڵوەر، گوشاری خستە سەر ئەو بنەماڵەیە کە پێویستە سکاڵا لەسەر یەکێک لە حیزبە…

٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢
کوردستان

هێزەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری بۆکان هێرشیان کردووەتە سەر چەندین قوتابخانەی ئەو شارە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە کوردپای ڕاگەیاند: ڕۆژی شەممە ٧ی خەزەڵوەر، هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری بۆکان بە ئامانجی دەسبەسەرکردنی قوتابیان هێرشیان کردووەتە سەر دوو قوتابخانەی ناوەندی هەڵکەوتوو لە گەڕەکی "میراوا" و…

٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢