ئەیووب حەدیسی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا
ئەمڕۆ شەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١، ئەیووب حەدیسی، ئەندامی ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١، ئەیووب حەدیسی، ئەندامی ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هێمن حەمزە" کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی "بێوران" سەر بە شاری سەرەشت، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، گیانی لەدست دا.
بەپێی زانیاری و لێکۆڵینەوەکانی ئاژانسی كوردپا، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاش كوژرانی ژینا-مەهسا ئەمینی بە دەستی حكوومەت، لە ماوەی ٥٤ ڕۆژی ڕابردوودا لە کوردستان ٥٧ كەس گیانیان لە دەست داوە.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "دارا شێخ مورادی" خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "میلە"ی نەوسوود، پێکرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، ''ئومید سەعیدپوور'' خانەنشینکراوی فەرهەنگیی خەڵکی مەریوان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی سپا و ڕۆیشتنی بۆ ئەو ناوەندە ئەمنییەتییە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە توندی بەرەوڕووی ئازار و ئەشکەنجە بووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی خەزەڵوەر، ''فایەق مامقادری'' کوڕی ''ڕەسووڵ''، یەکێک لە برینداربووەکانی خۆپێشاندانی شاری مەهاباد، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ، گیانی لە دەست دا.
بڕیاری دەسبەسەریی کاتیی ''ئەسکەندەر لوتفی''، وتەبێژی شوڕای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوەکانی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، درێژ کرایەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەرمانان، خۆپیشاندەرانی مەریوانی بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بە کوژرانی "نەسرین قادری" ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان دژی حکوومەتی ئێران، دا.
"سامان یاسین" هونەرمەندی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کرماشان، کە لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە پەیوەندی بە خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان لە شاری تاران دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی بە "موحاربە" تۆمەتبار کرا.
گوڵاڵە مورادی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن لقی ٣ی دادگای کەیفەری ١ی جێگیر لە شاری مەهاباد، بە زیندان مەحکووم کرا.