ئەیووب عەبدوڵڵاهی بینایی چاوی ڕاستی خۆی لەدەست داوە
ئەیووب عەبدوڵلاهی، خۆپیشاندەری خەڵکی سەقز ڕۆژی ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠١، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان پێکرا و چاوی ڕاستی بریندار بوو و بەگشتی بینایی ئەم چاوەی لەدەست داوە.
ئەیووب عەبدوڵلاهی، خۆپیشاندەری خەڵکی سەقز ڕۆژی ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠١، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان پێکرا و چاوی ڕاستی بریندار بوو و بەگشتی بینایی ئەم چاوەی لەدەست داوە.
شەوی دووشەممە ١٨ی بانەمەڕ، سامان دەرویشی، زیندانیی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لەژێر ئەشکەنجەی مەئموورەکانی زیندانی تارانی گەورەدا گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بانەمەڕ، فاتمە مەقسوودی، دایکی ئیدریس فەقیهی، لە ئەندامانی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، پاش چەند ڕۆژ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەردەم بینای ئیتلاعاتی سپای ورمێ دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی بانەمەڕ، فاتح عوسمانی، مامۆستای خانەنشینکراوی قۆناغی سەرەتایی لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایانی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بانەمەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی "فەرەیدوون نەبی"، خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی "عەلی لەتیفی"، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بانەمەڕ، فەرزاد سەفیخانپوور، مامۆستای کۆمەڵناسی و لە چالاکانی سێنفیی مامۆستایانی سنە لە ڕەوتی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا، لەلایەن پۆلیسەوە دەسبەسەر کرا.
مامۆستا سەید جەلال ئەکبەری، پێشنوێژی هەینیی گوندی "دەگاگا" سەر بە شاری سەوڵاوا، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە هەمەدان کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "عەزیز موراد شەمس"، تەمەن ٤٣ ساڵ بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە خومپارە بەجێماوەکانی کاتی شەڕ لە بەنداوی ئەزگلەی سەرپێڵ زەهاو بەتوندی بریندار بوو و بە هۆی قووڵیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.
زەکەریا خەیاڵ، منداڵی خەڵکی پیرانشار ڕۆژی ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١ بە تەقەی هێزە سەکوتکەرەکان و بەرکەوتنی گولـلە لە پشت و سینگ و دەستی گیانی لەدەست دا.