مەریوان؛ شێرکۆ ڕۆشەنی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی شەممە، ١٧ی پووشپەڕ، شێرکۆ ڕۆشەنی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، بە دانانی بارمتەی ٥٤٥ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە، ١٧ی پووشپەڕ، شێرکۆ ڕۆشەنی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، بە دانانی بارمتەی ٥٤٥ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە، ١٧ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیدریس محەممەدیئازەر"، تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی ڕەحمان، خەڵکی گوندی "باوەلە"ی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "یەعقووب فەتاحی"، خەڵکی گوندی بادیناوێ سەر بە شاری پیرانشار و "تەیب عەبدوڵڵاپوور"، خەڵکی شیناوێی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
مێهران حەسەنزادە و موبین ڕەسووڵ تاب، دوو هاووڵاتیی خەڵکی "گردکشانە"ی شنۆ، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە ساڵێک و ٩ مانگ زیندان، مەحکووم کران.
فەرهاد نەوایی، میرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی گوندی "ترشکان"ی مەهاباد، لەلایەن دادگای کەیفەری یەکی تایبەت بە مێرمنداڵان، جێگیر لە مەهاباد، بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی تەناهیی نێوخۆیی وڵات"، بە دوو ساڵ زیندانی…
پەیمان گەڵوانی یەکێکی دیکە لە قوربانییانی قەتڵی حکوومەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٢، پاش خەوێندران لە نەخۆشخانەی خومەینیی ورمێ و بە هۆی توندیی برینەکانی لە ئاکامی ئەشکەنجە لە گرتنگەی ئیتلاعات،…
ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، سەید عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور، برای سەید کەماڵ ئەحمەدپوور، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٢، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ، پاش دەسبەسەرکران و نواندنی توندوتیژی بەرانبەر بە سلێمان قادر قەڵوان، برای عەبدولسەلام قادر گەڵوان، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە گرتنگەدا…
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، عەبدولکەریم کاکول، هاووڵاتیی خەلکی گوندی "حەسەن نووران"، سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، ٤ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارام شەعبان"، خەڵکی شنۆ، "فەخرەدین پوودات"، خەڵکی گوندی "بێتریان"، سەر بە شاری شنۆ، "خدر عەبدوڵڵاهی ئەمیرئاباد"، خەڵکی شنۆ و "عوسمان حەمزەزادە"، خەڵکی گوندی "قرووشاوێ"،…