سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شێرکۆ نەسیری" و "ئەشکان ڕەسووڵی"، کوڕی عەلی، خەڵکی شاری گوێگتەپەی مەهاباد، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردوون.

شێرکۆ نەسیری خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: شێرکۆ نەسیری و ئەشکان ڕەسووڵی