چوارشەممە، ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

نەغەدە؛ هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، یەکی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان قادری"، تەمەن ٥٤ ساڵ و کوڕی ئەبووبەکر و خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ نەغەدە
کوردستان

هوشیار شەعبانی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی مەدەنی، بانگهێشتی دادگای گشتی و ئینقلابی بانە کرا

زیندانییەکی سیاسیی پێشوو و چالاکی مەدەنیی خەڵکی بانە، بە ناوی "هوشیار شەعبانی"، تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی محەممەد، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، بانگهێشتی لقی یەکی دادیاریی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بانە کرا.

٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

سنە؛ مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، بە ١٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا

مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، پێشنوێژی مزگەوتی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"ی سنە و بەرپرسی قوتابخانەی زانستی دینیی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە، بە ١٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری، دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی سنە کرا

ڕۆژی دووشەممە، ٦ی سەرماوەز، کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری، پاش ئامادەبوون لە لقی ٤ی جێبەجێکاری سزاکانی سنە، دەسبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی زیندانی سنە کرا.

٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

سنووری نەوسوود؛ کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەتوندی بریندار کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "حەبیب ڕەزایی"، تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود، بەتوندی بریندار کرا.

٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ سنووری نەوسوود