چوارشەممە، ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ناوەندە ئەمنییەتییەکان بە بنەماڵەی پێنج زیندانیی عەقیدەتیی کورد کە مەترسیی لەسێدارەدرانیان لەسەرە: بێدەنگ بن تا لانیکەم تەرمی لەسێدارەدراوانتان پێ بدەینەوە

دوابەدوای لەسێدارەدرانی قاسم ئابستە و ئەیووب کەریمی، دوو زیندانیی عەقیدەتیی کورد لە ڕۆژانی ١٤ی خەزەڵوەر و ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢، ئەگەری لەسێدارەدرانی کەسانی تر کە دۆسییەی هاوبەشیان لەگەڵیان هەبووە، بە ناوەکانی ئەنوەر خزری، کامران شێخە، خەسرەو…

١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

ناوەندە ئەمنییەتییەکان، دانپێدانانی زۆرەملێ و دەربڕینی پەشیمانییان وەکوو مەرج بۆ دەسپێڕاگەیشتنی زەینەب جەلالییان بە خزمەتگوزاریی پزیشکی داناوە

زەینەب جەلالییان، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ، کە شانزدەهەمەین ساڵی حوکمەکەی لە زیندانی یەزددا تێدەپەڕێنێ، بە هۆی دژایەتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، لە دەسپێڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەرییە.

١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی دوو مامۆستای ئایینیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی شەممە، ١١ی سەرماوەز، مامۆستا حەسەن ‌ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی گوندی "مەلالەر"، سەر بە شاری بۆکان و مامۆستا مەحیەدین محەممەدزادە، پێشنوێژی مزگەوتی "نەوبار"، سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ بۆکان
کوردستان

کۆمیسیۆنی پزیشکی، داوای مورەخەسیی دەرمانی لە دەرەوەی زیندانی بۆ سیاوەش حەیاتی ڕەت کردەوە

کۆمیسیۆنی پزیشکی، داوای مورەخەسیی دەرمانی لە دەرەوەی زیندانی بۆ سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد ڕەت کردەوە.

١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

زیندانی نەغەدە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی حوسێن مەحموودپوور، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن مەحموودپوور"، کوڕی عەزیز و خەڵکی گوندی "گەرگولی خوارێ"، سەر بە شاری پیرانشار، هێشتا لە زیندانی نەغەدە دەسبەسەرە و چارەنووسی ناڕوونە.

١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ زیندانی نەغەدە
کوردستان

دەسبەسەرکرانی زەکەریا کەریمی، برای ئەیووب کەریمی، زیندانیی عەقیدەتیی لەسێدارەدراو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی دووشەممە، ٦ی سەرماوەز، زەکەریا کەریمی، برای ئەیووب کەریمی، زیندانیی عەقیدەتیی لەسێدارەدراوی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سەردەشت، دەسبەسەر کرا.

١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە

ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "سینا ڕەشیدپوور"، کوڕی لوقمان و خەڵكی گوندی "زڵێ"، سە بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە بریندار کرا.

١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

سادق مەحموودنژاد، خۆپیشاندەری برینداربووی خەڵکی پیرانشار بە زیندان مەحکووم کرا

سادق مەحموودنژاد، خۆپیشاندەری خەڵکی پیرانشار کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادیدا چاوی بریندار بووە، لەلایەن داداگای ئینقلابی مەهابادەوە، بە ٥ ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکووم کرا.

١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

بانگهێشتی بنەماڵەی ئێحسان قاسمی‌فەرد، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بۆ ئیتلاعاتی کەنگاوەر

زۆهرە پایرووند و مێهدی قاسمی‌فەرد، دایک و برای ئێحسان قاسمی‌فەرد، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازدی، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کەنگاوەر کراون.

١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣