مەهاباد؛ سیامەند مینا بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیامەند مینا" دانیشتووی گوندی "گردەبەردان"ی مەهاباد، بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد، کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیامەند مینا" دانیشتووی گوندی "گردەبەردان"ی مەهاباد، بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد، کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان، عەلا فەتحی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یەدوڵڵا شاکری"، کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵكی دێولان لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە ٦ مانگ بەندکران، سزا درا.
شەوی شەممە، ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، مامۆستا فەرهاد سەلیمی، بەندکراوی عەقیدەتیی کورد کە لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەجە و سێ حەفتەیە مانی لە خواردن گرتووە، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە و مەترسیی لەسێدارەدرانی لەسەرە.
ڕۆژی ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، ڤیدیۆیەک لە توندوتیژیی هێزە سنوورییەکان لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی خەڵكی جوانڕۆ و مەریوان لە سنووری "تەویڵە" بڵاو بووەوە کە ئەم هێزانە وێڕای توندوتیژی، سەری ئەم کۆڵبەرانەشیان تاشیبوو.
سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مستەفا سامی"، "هەژار ئەحمەدیئازەر" و "سیروان سێپێهری"، خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی یەکشەممە، یەکی ڕێبەندان، سینا دەشمیر، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "گەزگەسک"، سەر بە شاری پیرانشار، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران، ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.
مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، پێشنوێژی مزگەوتی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"ی سنە و بەرپرسی قوتابخانەی زانستی دینی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا" بە مەبەستی جێبەجێكرانی سزاکەی، بانگی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتیی هەمەدان کرا.
شەوی شەممە، ٣٠ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "سدیق میرزایی" دانیشتووی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ٢٩ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئازاد بەندەری"، خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.