ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان، عەلا فەتحی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.