یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ئەحمەد عەلیزادە لەژێر چاوەدێریی پێبەندی ئێلێکترۆنیکیدا لە بەندیخانە ئازاد کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای بەپێشینە و چالاکی پیشەیی خەڵکی شاری ئاودانان لەژێر چاوەدێریی پێبەندی ئێلکترۆنیکیدا لە بەندیخانەی دەڕەشار ئازاد کرا.

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

کرماشان؛ دەسبەسەرکرانی دووبارەی شوجاع و پووریا منەتی، دوو بەندکراوی سیاسی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، دوو برای بەندکراوی سیاسیی یارسان، خەڵکی شاری سەحنە بە ناوەکانی "شوجاع و پووریا منەتی" کە بە کەڵکوەرگرتن لە زیندانی باز (رأی باز)، خەریکی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەیان بوون، پاش ئامادەبوونی ڕۆژانە لە بەندیخانەی…

٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ کرماشان
کوردستان

سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و وانەبێژی زمانی کوردی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و وانەبێژی زمانی کوردیی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرا.

٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

محەممەدئەمین محەممەدی، هاووڵاتیی بەساڵاچوو، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ بەندکران بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدئەمین محەممەدی" تەمەن ٧٣ ساڵ و خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ بەندکران، ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.

٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

برینداربوونی هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری شنۆ

شەوی شەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەعفەر گەردی" کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی "شیناوێ"ی پیرانشار، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری شنۆ بریندار بوو.

٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤