سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی خەرمانانی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "سیروان ئەبووبەکری" خەڵکی سەردەشت لە بەندیخانەی مەهاباد جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن ناوەندە داوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

سیروان ئەبووبەکری منداڵێکی هەیە و خەڵکی گوندی "باوە" سەر بە شاری سەردەشتە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.