چوارشەممە، ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بەندیخانەی ئێڤین؛ لوقمان عەلیزادە، بەندکراوی عەقیدەتی-سیاسی بە هۆی ئەشکەنجەوە لە دۆخێکی نالەباردایە

لوقمان عەلیزادە، بەندکراوی عەقیدەتی-سیاسی پاش تێپەڕبوونی ساڵێک لە کاتی دەسبەسەرکرانی، بە هۆی ئازار و ئەشکەنجەی زۆرەوە لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان، لە دۆخێکی نالەباری جەستەییدایە.

٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ بەندیخانەی ئێڤین
کوردستان

شنۆ؛ سیامەند زەنگی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیامەند زەنگی" تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی "کانی سۆرک" سەر بە شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ شنۆ
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سروە شیری" تەمەن ٢٢ ساڵ، "پەیمان شیری" تەمەن ١٩ ساڵ و "فەردین شیری" خەڵکی گوندی "تەرەغە" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی دایە مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازدی لە بۆکان

سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە کاتی دەسبەسەرکرانی دایە مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٤
کوردستان

بەندیخانەی نەغەدە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ڕەحمان قادری بۆ ماوەی زیاتر لە یەک مانگ

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی ڕەحمان قادری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار، ناوبراو ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە و لە بەندیخانەی نەغەدەیە.

٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ بەندیخانەی نەغەدە
کوردستان

سەیاد دەرویشی، برای فەرجاد دەرویشی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەیاد دەرویشی، برای فەرجاد دەرویشی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی پاش بانگکران بۆ بەشی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ورمێ، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی، بۆ بەندیخانەی…

١ی ڕەزبەری ٢٧٢٤