بانە؛ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ڕەزا ئەحمەدپوور
٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی ڕەزا ئەحمەدپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بانە، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی دەسبەسەکرانی ناوبراو زانیاییەک لەبەر دەستدا نییە.
٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی ڕەزا ئەحمەدپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بانە، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی دەسبەسەکرانی ناوبراو زانیاییەک لەبەر دەستدا نییە.
٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٨ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی فەرشاد شوکروڵڵا هاووڵاتیی خەڵكی سەقز، ناوبراو هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنەدایە.
٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥٠ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی ڕزگار ڕەوشەنی، مامۆستای خەڵکی بۆکان، ناوبراو هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێدا لێپرسینەوەی لێ دەکرێت.
٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣؛ پاش تێپەڕینی ٩ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی هێمن محەممەدی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی "جەعفەر ڕەستگار" خەڵکی هەرسین و "حەمزە تەرکاشوەند" خەڵکی شاری کەنگاوەر، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، حوسێن مەحموودپوور، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی "گەرگولی خوارێ" سەر بە شاری پیرانشار لە بەندیخانەی نەغەدەوە نێردرایە مورەخەسی.
ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، محەممەدڕەزا قەیتەرانی لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی مەهاباد، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی مەسعوود محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، عادڵ پیرووزی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە شاری مەریوان، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ڕەحمان قادری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.