سێشەممە، ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

لە شاری سایین قەڵا بە بیانووی كۆكردنەوەی ماهوارە، ماڵی هاووڵاتییان دەپشكنن

هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە بیانووی بوونی ماهوارە، هێرشیان كردۆتە سەر گوندی "ئینگیجە"ی سەر بە ناوچەی "هۆڵەسوو"ی شاری سایین قەڵا و دەستیان كردووە بە پشكنینی ماڵان و ئەزیەت و ئازاری هاووڵاتییان.

٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٢
مافی مرۆڤ

توندنتر بوونەوەی توندوتیژییەكان لە سووریە/كوژرانی 160 هاووڵاتیی دیكە

لە حاڵێكدا كە كاتی بەڕێوە بردنی گەڵاڵەی كووفی عەنان بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریە كۆتایی پێهات، توندوتیژییەكان توندتر بوونەتەوە و لە ناوچە جیاجیاكانی ئەو وڵاتە 160 هاووڵاتیی دیكە بەدەستی هێزە ئەمنیەتییەكان بوونە قوربانی.

٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٢
ئێران

لە بیست رۆژدا 30% كرێكارانی كەرتی بەرهەمهێنانی ئێران لەسەر كار دەركراون

هەواڵدەریی كاری ئێران (ئیلنا) لە راپۆرتێكدا بڵاوی كرۆدتەوە، لە سەرەتای ساڵی 91ەوە لە سەرانسەری ئێران 30% كرێكارانی كەرتی بەهەمهەێنان لەسەر كار دەركراون و پێشبینی دەكرێت هەتا كۆتایی ئەمساڵ، بەشێكی بەرچاو لە كرێكارانی كەرەتەكانی بەرهەمهێنان…

٢١ی خاکەلێوەی ٢٧١٢
کوردستان

دوو بەندكراوی كورد لە سەردەشت پاش نزیك بە 3 مانگ گیران، چارەنووسیان ناڕوونە

دوو هاووڵاتیی كوردی خەڵكی سەردەشت بەناوەكانی حەسەن و مەسعوود عەبدوڵڵاهی كوڕی قادر كەلە دوو رێكەوتی جیادا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامییەوە گیراون، چارەنووسیان نادیارە.

٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧١٢
کوردستان

داخوازیی ناودێر كردنی رۆژی مافی مرۆڤی كوردستان

رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بە بۆنەی هەشتەمین ساڵرۆِژی دامەزرانی ئەو رێكخراوە، داوای لە سەرجەم خەڵك كردووە هەتا رۆژی 21ی خاكەلێوە وەك "رۆژی مافی مرۆڤی كوردستان" ناودێر بكەن.

٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧١٢