کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا
هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە نزیک گوندی سەرشیوی سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا یەکێک لەو کۆڵبەرانە بە توندی بریندار بووە.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە نزیک گوندی سەرشیوی سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا یەکێک لەو کۆڵبەرانە بە توندی بریندار بووە.
دوابەدوای رەوتی بانگهێشت کردن و دەستبەسەر کردنی چالاکانی کرێکاری لە کوردستان، یەکێکی دیکە لەو چالاکە کرێکارییانە دەستبەسەر کرا.
کۆمەڵێک لە پاریزەرانی کورد بۆ بەدواداچوونی مافی قوربانیانی رووداوی شیناوێ، تێمێکی سەربەخۆی قەزاییان پێکهێنا.
گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکان بۆ سەر چالاکانی خوێندکاری و بڵاڤۆکە کوردییەکان چۆتە قۆناغێکی دیکەوە و لەو پەیوەندییەدا خوێندکارێکی کورد بانگهێشتی حێراسەتی زانکۆی ورمێ کرا.
"لوقمان کۆخا" تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ بە هۆی زەختی هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بەناچاری وڵاتی بەجێهێشت.
بەپێی لێدوانی بەرپرسێکی قەزایی پاریزگای ورمێ، هیچ کەس و یان ناوەندێک وەک تاوانباری رووداوی شیناوێ رانەگەیەندراوە.
ناوەندی دەنگ و رەنگی پارێزگای کرماشان بە بیانووی بوونی چەند زاراوەی دیکە لەو پاریزگایە رێگری لە بڵاو کردنەوەی بەرنامە بە زاراوەی کەلهوڕی دەکات.
لەماوەی چوار مانگی رابردوودا بەرپرسانی فەرهەنگی و هونەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دوو جار رێگرییان لە بەشداری شانۆی لاوانی کورد لە فێستڤاڵە سەرتاسەری و نێونەتوەییەکان کردووە.
زیاتر لە٣٠ شۆفیری کورد کە ناڕەزایەتییان لەمەڕ کەمتەرخەمیی بەرپرسانی پارکینگی "بەندەر ئیمام" دەبڕیبوو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە شارەکانی حەڵەب و دیمەشق درێژەیان هەیە و لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پایتەختی سووریە ناچالاک ماوەتەوە.