دارستانەکانی نێوان سنە و شارەکی حەسنئاوا سووتێندران
بەشێک لە دارستان و لەوەرگەی نێوان جاددەی سنە و شارەکی حەسەن ئاوا لەلایەن کەسانێکی نەناسراوە سوتێندران.
بەشێک لە دارستان و لەوەرگەی نێوان جاددەی سنە و شارەکی حەسەن ئاوا لەلایەن کەسانێکی نەناسراوە سوتێندران.
رووداوی تەقینەوەی مین لە کوردستان هەر بەردەوامە و هەتا ئێستاش بە یەکێک لە مەترسییە گەورەکان ئەژمار دەکرێت کە هەڕەشە لە گیانی هاووڵاتییانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران دەکات.
لە چارەنووسی ژنە کارناسێکی کوردی خەڵکی کرماشان کە لە رۆژانی حەفتەی رابردوودا لە فرۆکەخانەی نێونەتەوەیی ئەو شارە دەستبەسەر کرا، هیچ هەواڵێک لەبەر دەست دا نییە.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ٥ کەسی دیکە لە پاڵێوراوانی شۆرای شاری بۆکان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.
رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣ی پووشپەڕ، حەبیبوڵڵا گوڵکار باوکی رۆژنامەنووسێکی کورد، دوابەدوای هەڕەشەی هێزە ئیتلاعاتییەکان و بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بەمەبەستی نەشتەرگەری رەوانەی نەخۆشخانە کرا و هەنووکە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.
ژنێکی کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێ بە دەستی مێردەکەی ئاورێ تێبەردرا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
ژنێکی خەڵکی شاری سەردەشت و دانێشتووی وڵاتی نۆروێژ لەماڵەکەی خۆیداو بەدەستی مێردەکەی کوژرا.
چەندین کەس لە پاڵیوراوانی هەڵبژاردنەکانی شۆرای شاری بۆکان بۆ جاری شەشەم بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرانەوە.
پاش زیاتر لە ٣ مانگ لە دەستبەسەر کرانی ژن و مێردێکی خەڵکی مەریوان، هیچ هەواڵیک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
ژنێکی تەمەن ٣٤ ساڵ لە ناوچەی "کۆماسی"ی شاری مەریوان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بەدەستی ٤ برای خۆی سەربڕدرا.