ئاژانسی کوردپا: ژنێکی خەڵکی شاری سەردەشت و دانێشتووی وڵاتی نۆروێژ لەماڵەکەی خۆیداو بەدەستی مێردەکەی کوژرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی دووشەممە رێکەوتی ٣ی پووشپەڕ "هەڵاڵە خزری" خەڵکی شاری سەردەشت و نیشتەجێی وڵاتی نۆروێژ، لەلایەن هاوسەرکەیەوە بەناوی "مستەفا خزری" گیانی لێ ئەستێندرا.

هەڵاڵە خزری، خەڵکی شاری سەردەشت

هەڵاڵە دایکی ٢ منداڵەو ١٠ ساڵ پێش ئێستا هاوڕێ لەگەڵ هاوسەرەکەی نیشتەجێی وڵاتی نۆروێژ بووە.

دەگوترێت هەڵاڵە داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی خۆی کردووە، بەڵام دیار نییە کە هۆکاری کوژرانی ناوبراو لەو پەیوەندییەدا بووبێت.