بەیانییەی ٦ رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ئێران
٦ رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد سەبارەت بە یازدەیەمین خولی هەڵژاردنی سەرکۆماری لە ئێران بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
٦ رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد سەبارەت بە یازدەیەمین خولی هەڵژاردنی سەرکۆماری لە ئێران بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران رێژەیەکی بەرچاو لە دەزگا و دیشی ماهوارەی هاووڵاتییانیان لە گوندێکی سەربە شاری نەغەدە کۆکردەوە.
منداڵانی کۆرەی باکوور لە رۆژی جیهانیی منداڵاندا لە شەقامەکانی پایتەختی ئەو وڵاتە مانۆڕێکی دژە ئامریکاییان بەڕێوە برد.
کرێکارانی شیرکەتی "سانا" لە شاری پاوە بەهۆی دواکەوتنی ٥ مانگ مووچە سەرەڕای هەڕەشەی خاوەنکار، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان پێک هێنا.
بەپێی ئەو ئامارانەی کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بڵاویان کردۆتەوە، هەتا ئیستاش ساڵانە دەیان ژنی دووگیان لە وڵاتی ئێران بەهۆی کەمیی دەواورەدمان و کەمتەرخەمیی پزیشکییەوە دەبنە قوربانی.
خوێندکارانی زانکۆکانی مەریوان و چالاکانی سیاسی و مەدەنیی ئەو شارە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئێران بڵاو یان کردۆتەوە، خوازیاری بەشداری نەکردنی خەڵکی کوردستان لەو هەڵبژاردنانەدا بوون.
حەفتەی دووەمی مانگی جۆزەردانی ١٣٩٢ی هەتاوی
بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی "کانی سێو"ی سەردەشت، ٢ کارمەندی ئیدارەی مین هەڵگرتنەوە بوونە قوربانی.
یەکێک لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی شاری ورمێ بەهۆی هەژارییەوە لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتیی ئەو شارەوە پشت گوێ خراون و لە هەموو ئیمکاناتی ژیان بێبەرین.
لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە پاسگای "پەروینی"ی شاری نەوسوود بۆ سەر کاسبکارانی کورد، چەندین سەر ئەسبی بار هەڵگر بەکوشت چوون و سەرجەم بارەکانیشیان دەستی بەسەردا گیرا.