دوو چالاکی کرێکاریی کورد، لەشاری بانە بێسەروشوێن بوون
دوو چالاکی کرێکاریی کوردی خەڵکی شارەکانی سنە و کامیاران دوای گەڕانەوەیان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ خاکی ئێران، بێسەروشوێنن و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسیان نییە.
دوو چالاکی کرێکاریی کوردی خەڵکی شارەکانی سنە و کامیاران دوای گەڕانەوەیان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ خاکی ئێران، بێسەروشوێنن و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسیان نییە.
هاوسەری یەکێک لە چالاکانی سیاسیی خەڵکی مەریوان و نیشتەجێی دەرەوەی وڵات، پاش ١١ رۆژ لە دەستبەسەر کران چارەنووسی ناڕوونە.
هاووڵاتییەکی پیرانشاری کە ٨ ساڵ پێش ئێستا کە لە میانەی خۆ پیشاندان بۆ مەحکووم کردنی کوشتنی کۆڵبەرێکی خەڵکی ئەو شارە بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کرابوو، گیانی لەدەست دا.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، کوژرا.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بۆ زیاتر زەق کردنەوەی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ دەرهەق بە هاووڵاتییانی کورد لەناوچە کوردییەکانی ئێران حەفتانە راپۆرتێک لەژێر ناوی "روانگەی حەفتە"دا بڵاو دەکاتەوە.
هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە مامۆستایەکی ئایینیی کوردی یەکێک لە مزگەوتەکانی ناوچەی "بۆکان"یان راگەیاندووە کە دەبێ ئەو ناوچەیە بەجێ بهێڵێت.
لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان لە ناوچەی مەهاباد دەستبەسەر کرد.
کچە خوێندکارێکی تەمەن ٢٠ ساڵە مەهابادی بە هۆیەکی ناڕوون هەوڵی خۆ کوژی دا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
ژن و مێردێکی خەڵکی مەریوان ئامادەیی خۆیان بۆ شایەتی دان لەمەڕ بێ تاوان بوونی "زانیار و لوقمان مورادی"، لە بەر دەم دادگا دەربڕیوە.
سێزیندانیی سیاسیی یارسانی خەڵكی ناوچەی میاندواو دوای دوورخستنەوەیان بۆ گرتووخانەكانی شاری یەزد و ئەردەكان، مانیان لەخواردن گرتووە.