بەرموور، راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
حەفتەی چوارەمی مانگی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی
حەفتەی چوارەمی مانگی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی
ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دژایەتی لەگەڵ گەڕانەوەی چالاکێکی خوێندکاریی کورد لە زانکۆی پەیام نووری شاری سنەوە بۆ زانکۆی پەیام نووری مەریوان کرد.
٣٥ کەس لە کرێکارانی بەنداوی "گاوشان"ی سەربە ناوچەی کامیاران بۆ ماوەی ٨ مانگە هیچ مووچەیەکیان پێ نەدراوە.
چەند رۆژ لەمەوبەر لە ئاوایی "قەبری حوسێن"ی پیرانشار تێكهەڵچوون و پێكدادانێک لە نێوان هێزە نیزامیی ـ ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئێران و دانیشتوانی ئاواییەكە هاتە ئاراوە و لەئەنجامدا ١٥ هاووڵاتیی مەدەنیی دەستبەسەر كران.
لە ماوەی یەک حەفتەی رابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد بە بڕیاری دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە زیندانەکانی ئەو وڵاتەدا ئێعدام کران.
رۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێ-ـوە حوکمی ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ ئەرێ کرا.
مەنووچێهر پۆڕدڵ رۆژنامەنووس و چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی مەهاباد، پاش ئەوەی حوکمەکەی لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ پشتڕاست کرایەوە، بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بەهۆی فشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیارانەوە رێگری لە ئازاد کرانی زیندانییەکی سیاسیی کورد کرد.
لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی سنەیی کە ١٠ رۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستەبەسەر کرا، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
لە چارەنووسی یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆی ئازادی ئیسلامی شاری میاندواو، هیچ هەواڵێک لەبەر دەستدا نییە.