بێسەرو شوێن بوونی سینەماکارێکی کورد لەتاران
كەیوان كەریمی دەرهێنەری كوردی خەڵكی شاری بانە و دانیشتووی تاران ماوەی زیاتر لەیەک حەفتەیە بێسەرو شوێنە و لەو ماوەیەدا هیچ پەیوەندییەکی بە بنەماڵەکەیەوە نەگرتووە.
كەیوان كەریمی دەرهێنەری كوردی خەڵكی شاری بانە و دانیشتووی تاران ماوەی زیاتر لەیەک حەفتەیە بێسەرو شوێنە و لەو ماوەیەدا هیچ پەیوەندییەکی بە بنەماڵەکەیەوە نەگرتووە.
شەش چالاکە دەستبەسەر کراوەکەی دیکەی زیندانی "مەحەتە"ی هەولێر بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پایتەختی هەرێمی کوردستان لەزیندان ئازاد کران.
بەرپرسانی زیندانی "ئێڤین"ی تاران بە بڕیاری دادستانی گشتیی پایتەخت، رێگرییان لە بەشداری کردنی محەممەد سەدیق کەبوودوەند لە تاقیکردنەوەی خولی کارناسیی باڵادا کرد.
شوانكارەیەكی کوردی خەڵکی سەردەشت كە سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵ بووە، لەلایەن هێـزە ئینتزامییەكانەوە تەقەی لێكراوە و بەتوندی بریندار بووە.
لەماوەی سێمانگی پاییزدا(رەزبەر، خەزەڵوەر، سەرماوەز)ی ١٣٩٢ی هەتاویدا، ٢٨ کرێکار لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە هۆی رووداوی کار و رووداوەکانی دیکە بوونەتە قوربانی و لەکۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٢٤ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ٤ کەسی دیکەش بریندار…
حوکمی لەسێدارە دانی سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە زیندانی ورمی جێبەجێ کرا.
ئەمجەد حوسێن پەناهی چالاكی مافی مرۆڤ لەمەڕ دۆخی مافی مرۆڤ و زیندانیانی سیاسیی كورد لەئێران، دیدار و چاوپێكەوتنی لەگەڵ رێپورتێری تایبەتی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئێران پێكهێنا.
لەئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، هاووڵاتییەکی کوردی ناوچەی بانە بە توندی بریندار و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
٢ چالاکی سیاسیی کوردی دەستبەسەر کراوی کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر پاش ٣٩ رۆژ دەستبەسەری، بە سپاردنی بارمتە لەزیندان ئازاد کران.
هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێـزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەشاری نۆدشە بریندار کرا.