زیندانییەكی دیکەی سیاسیی كورد بۆ گرتووخانەی زابۆل دوورخرایەوە
ئاڕمان پەرویزی زیندانیی سیاسیی كوردی مەحکووم بە سێدارە، لەزیندانی شاری "رەشت"ـەوە بۆ زیندانی شاری زابۆل لە ئوستانی سیستان و بەلووچێستان دوور خرایەوە.
ئاڕمان پەرویزی زیندانیی سیاسیی كوردی مەحکووم بە سێدارە، لەزیندانی شاری "رەشت"ـەوە بۆ زیندانی شاری زابۆل لە ئوستانی سیستان و بەلووچێستان دوور خرایەوە.
دانا لەنجاوایی، چالاکی خوێندکاریی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، پاش ١ مانگ دەستبەسەر کران، هەتا ئێستا چارەنووسی روون نەبۆتەوە.
راوەدوونانی کۆڵبەران لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە لە سنووری باشماخی مەریوان، برینداربوونی کۆڵبەرێکی کوردی لێکەوتەوە.
ژمارەیەک زیندان، کە کەسێکیان زیندانییەکی سیاسیی کوردە، لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان رایان کرد.
شۆفیر تاکسییەکانی شاری شنۆ لەمەڕ کەمتەرخەمیی شارەوانیی ئەو شارە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان پێکهێنا.
حەفتەی یەکەمی مانگی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی
شەش هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری روانسەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی زیندانی کرانیان بۆ بڕایەوە.
لە ماوەی ٣٠ رۆژدا، ١٠٨ هاووڵاتیی ئێرانی لەلایەن رێکخراوی زیندانەکانی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدرانیان بەسەردا جێبەجێ کراوە.
سوپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بەبێ پرسی خەڵک و لەبەر چاو گرتنی ئەمنیەتی گیانیی هاووڵاتییان، لە نزیک ئاواییەکی ناوچەی شنۆ مەیدانی تیرهاوێژی دروست دەکات.