خۆپیشاندەرانی نارازی سەبارەت بە وشکبوونی گۆلی ورمێ دەستبەسەر کران
کۆمەلێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی لە ورمێ دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئاگاهیی ئەو شارە گوازرانەوە.
کۆمەلێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی لە ورمێ دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئاگاهیی ئەو شارە گوازرانەوە.
لەیەكەمین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لەئورووپا، پرسی پێشێڵكردنی مافی هاووڵاتیانی كوردی پەیڕەوی ئاینی یاری هاتۆتە بەرباس.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، کە مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٢ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا، هەتا ئێستا چارەنووسی روون ناڕوونە.
بەرموور: حەفتەی سێیەمی مانگی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی
لەدرێژەی بەردەوامیی رەوتی کوشتن و بریندار بوونی کۆڵبەرانی کورد بە دەستی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە خاڵە سنووریەکانی کوردستان، کۆلبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا.
پاش تێپەڕبوونی ١٠ رۆژ لە دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەزهەبیی کورد لە شاری ورمێ، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵكی "نەوتشار"ی سەربە شاری قەسری شیرین لە ئوستانی کرماشان، بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراوی شەڕی ٨ ساڵە نێوان ئێران و عێراق لاقێکی لەدەست دا.
هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە بەخشی لاجانی سەربە شاری پیرانشار، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵكی ناوچەی سەردەشتیان کوشت.
لە ماوەی ٨ ساڵ شەڕی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق بە ملیۆنان مین لە خاڵە سنوورییەکان لەلایەن هەر دوو لایەنی شەڕەکەوە چێندرا و هەنووکە پاش زیاتر لە ٢٧ ساڵ لە تەواوبوونی ئەو شەڕە، خاڵە سنوورییەکان وەکوو خۆیان ماونەتەوەو رۆژانە هاووڵاتییان…
کچە خوێندکارێکی خەلکی شاری بۆکان، بە بڕیاری بەشی کاروباری خوێندکاریی وەزارەتی زانست، لە زانکۆی پەیامنووری بۆکانەوە بۆ زانکۆی پەیامنووری شاری مەراغە لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژهەڵات، دوور خرایەوە.