سێشەممە، ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکرانی فواد مەحموودی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "فواد مەحموودی" خەڵکی گوندی "تەوریوەر" و دانیشتووی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ سنە
کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی "دیار ئەحمەدی"، "ئەیووب ئەحمەدی"، "عەلی ئەحمەدی" و "عابید ئەحمەدی" خەڵكی گوندی "ئارەنان" سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی…

٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ سنە
کوردستان

بێنیامین ڕەحیمپوور بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ڕاگوێزرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بێنیامین ڕەحیمپوور، پاش بانگکران بۆ لقی چواری جێبەجێکاری حوکمە کەیفەرییەکانی سنە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارەوە ڕاگوێزرا.

٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
کوردستان

دێولان؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی محەممەدوڵڵا ڕەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەدوڵڵا ڕەزایی" خەڵکی سنە و دانیشتووی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ دێولان
کوردستان

بۆکان؛ فریا چاوشینی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە درێژەی دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانەکانی هاووڵاتییانی کورد لە گوندی "داشبەند"ی بۆکان، "فریا چاوشینی" دووهەمین هاووڵاتیی خەڵکی ئەم گوندە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ بۆکان
کوردستان

بۆکان؛ ئیسماعیل چووکەڵی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "داشبەند"ی بۆکان، بە ناوی " ئیسماعیل چووکەڵی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ بۆکان
کوردستان

بۆکان؛ جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئیلیا خەلیفەزادە لە پێش چاوی خەڵکەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سزای لەسێدادرەدانی بەندکراوێک بە ناوی "ئیلیا خەلیفەزادە" تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی سەقز لە پێش چاوی خەڵکەوە و لە بەردەم بەندیخانەی بۆکان جێبەجێ کرا.

٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ بۆکان
کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی زوبەیر مەحموودی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە و ناڕوونیی چارەنووسی

٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "زوبەیر مەحموودی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ پیرانشار
کوردستان

ئومید شوکری‌پوور، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج لە سێدارە درا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ئومید شوکری‌پوور" خەڵکی زەردەڵان سەر بە شاری هەلیلان لە پارێزگای ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج لە سێدارە درا.

٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٥