ھەینی، ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

میلاد ناسری بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی بۆکان کرا

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕی ١٤٠٤، میلاد ناسری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "کانیڕەش" سەر بە شاری بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

١٩ی گوڵانی ٢٧٢٥
کوردستان

بەڵگەی کۆچی دوایی حەمید حوسێننژاد بە بێ ئاماژە بە شوێن و هۆکاری گیانلەدەستدانی؛ بەڵگەیەکی ناڕوون لە لەسێدارەدانێکی نهێنی

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بانەمەڕی ١٤٠٤، پاش ١٧ ڕۆژ بەدواداچوون، بنەماڵەی حەمید حوسێننژاد حەیدەرانلوو، بەڵگەی کۆچی دوایی ناوبراویان وەرگرت؛ بەڵام ئەم بەڵگەیە بە بێ ئاماژە بە شوێنی دیاریکراوی لەسێدارەدان، هۆکاری ڕوونی مردن و بە بێ پشتبەستن بە بڕیاری…

١٨ی گوڵانی ٢٧٢٥
کوردستان

بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام؛ مانگرتن لە خواردنی محەممەد دانیالی، بەندکراوی سیاسیی ژن، ژیان، ئازادی بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە دۆخی خراپی دەروونی و ئەو دۆخە نامرۆڤانەی کە تێیدایە

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤، محەممەد دانیالی، بەندکراوی سیاسیی کوردی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلامە بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە دۆخی خراپی دەروونی و ئەو دۆخە نامرۆڤانە و ناداپەروەرانەی کە لە بەندیخانەی…

١٨ی گوڵانی ٢٧٢٥
کوردستان

شنۆ؛ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی یاسر شەریفیان، ڕەشید فەقێزادە و ئومید ئیبراهیمی

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٤، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "یاسر شەریفیان"، "ڕەشید فەقێزادە" و "ئومید ئیبراهیمی" خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

١٧ی گوڵانی ٢٧٢٥ شنۆ
کوردستان

پیرانشار؛ محەممەد محەممەدی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤، محەممەد محەممەدی (شێخاڵی)، هاووڵاتیی خەڵكی شیناوێی پیرانشار، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.

١٧ی گوڵانی ٢٧٢٥ پیرانشار
کوردستان

سەردەشت؛ دوو مامۆستای سوننە مەزهەب بە بەندکران و پێبژاردنی سزای نەختی مەحکووم کران

١٥ی بانەمەڕی ١٤٠٤؛ مامۆستا دوکتور سەلام مەحموودیان پێشنوێژی هەینیی گوندی "بێورانی خوارێ" و مامۆستا حەسەن خزری پێشنوێژی هەینیی گوندی "بێورانی سەرێ" سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی ورمێوە هەرکامیان بە دوو ساڵ بەندکرانی…

١٦ی گوڵانی ٢٧٢٥ سەردەشت