زاهیدان/ لاوێکی زیندانی لە ئەنجامی ئەشکەنجە هێزەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا
هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان بە هۆی کەمتەر خەمییەکانی بەرپرسانی بەندیخانەکەوە گیانی لەدەست دا.
هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان بە هۆی کەمتەر خەمییەکانی بەرپرسانی بەندیخانەکەوە گیانی لەدەست دا.
دانانی کامێرای چاودێری لە شوێنە گشتییەکانی شاری مەریوان، هاووڵاتییانی ئەو شارەی لە ئامانجی حکوومەت لەو هەوڵە ئەمنیەتییانە نیگەران کردووە.
مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئازەربایجانی رۆژئاوا، لەم چەند رۆژەدا لانیکەم ٥ لاوی کوردیان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دەستبەسەر کردووە.
دوایین گیراوی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایییانەی خەڵکی سەردەشت بۆ پشتیوانی لە شاری مەهاباد، بە بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.
پاش زاڵبوونی کەشی ئەمنیەتی بەسەر کوردستاندا، لاوێکی دیکەی کورد لە ورمێ لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەستگیر کرا.
راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ٤ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لە کوردستان کە بریتییە لە مەرگی گوماناویی فریناز و ئازادیی دوو ژنی دەستبەسەرکراوی سەردەشت و گیان لە دەستدانی کچە خوێندکارێک بەهۆی هەڵەی پزیشكی لە شاری سنە و ١ حاڵەت پێشێلکردنی مافی…
کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران لە یەکیک لەناوچەکانی ورمێ بریندار کرا.
یەکێک لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایییانەی مەهاباد بە دەستی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بەهۆی قووڵیی برینەکەی لە دۆخێکی نالەبار دایە، بەڵام هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زیندووە.
ژمارەیەک چالاکی فەرهەنگیی کورد بە دروستکردنی ئەنیمەیشن، پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیی ئەم دوایییەی مەهاباد دەربڕی.
٢١٨ هاووڵاتی لە ناڕەزایەتییەکانی چەند رۆژی رابردووی شاری مەهاباد و شارەکانی دیکەی کوردستان، لەلایەن هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەکانی حکوومەتەوە بریندار و دەسبەسەر کراون. ئاژانسی کوردپا، بە تەواوی راستی و دروستیی ئەو ئامارانە پژڕاست ناکاتەوە.