هێزە نیزامییەكان گیانی كۆڵبەرێكی كوردیان ستاند
لە درێژەی رەوتی كوشتنی بەردەوامی كۆڵبەران، كۆڵبەرێكی كورد لەناوچە سنوورییەكانی شاری پیرانشار بە تەقەی راستەوخۆی هێزەكانی هەنگی مەرزی كوژرا.
لە درێژەی رەوتی كوشتنی بەردەوامی كۆڵبەران، كۆڵبەرێكی كورد لەناوچە سنوورییەكانی شاری پیرانشار بە تەقەی راستەوخۆی هێزەكانی هەنگی مەرزی كوژرا.
هەڵپەساردن و راگرتنی مۆڵەتی كاریی مەسعوود شەمس نژاد پارێزەر لە دادگاكانی ئێران، لەسەر بڕیاری دادگای باڵای ئینتزامیی كانوونی پارێزەران هەڵوەشایەوە.
تەقینەوەی مین لە ناوچەی (چەزابە)ی سەربە ئوستانی خووزستان، کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشانی لێکەوتەوە.
سێ ئەندامی مەکتەب قورئان، کەلە قۆناغی کارناسیی باڵادا سەرقاڵی خوێندن بوون، لە درێژەدان بە خوێندن بێبەش کران.
یەکێک لە چالاکانی کڕێکاری کوردی خەڵکی شاری سنە، لە رێگەی تەلەفۆنەوە بانگهێشتی دادگەی ئینقلابی شاری سنە کرا.
هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە بۆ جارێکی دیکە رژانە سەر سەربانی ماڵی هاووڵاتییانی کورد و دەستیان بە زەوت کردنی دیشی ماهوارە کرد.
دابەزینی پلەی گەرمیی هەوا و بەرفر بارینی لە ناوچەکانی پیرانشار، دوو کۆڵبەری کورد بەهۆی سەرماوە رەق هەڵاتن.
تەقینەوەی مین لە کۆنە پایەگایەکی ناوچەی مەریوان، برینداربوونی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ناوچەی سەرشیوی سەر بەو شارەی لێکەوتەوە.
دامەزراوەی پشتیوانی لە دێمۆکراسی، کە بە "خانەی ئازادی"ناسراوە، ئەمساڵیش وەکوو سالانی رابردوو، وڵاتی ئێرانی لە ریزی خراپترین وڵاتانی جیهاندا ریز کردووە.
حەفتەی یەکەمی مانگی رێبەندانی١٣٩٣ی هەتاوی ئاژانسی کوردپا:راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور١حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لەکوردستان کە بریتییە لە گواستنەوەی زەینەب جەلالیان بۆ زیندانی خوی و ٢ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لەئازادبوونی…