بوارەکان
سەرەڕای دادوەریی ناعادڵانە، کچە رەزمیکارانی سەقزی ١٢ میدالیایان بەدەست هێنا
کچە وەرزشوانانی کوردی خەلکی سەقز لە رکابەرییەکانی وەرزشی رەزمیی کیک بۆکسینگ، کە لە ئوستانی مازندەران بەڕێوەچوو، سەرکەوتنی بەرچاویان بەدەست هێنا و راهێنەری ئەو تیمەش باسی لە دادوەریی ناعادڵانەی دادوەرانی ئەو رکابەرییە کردووە.
بڕینی چیای دەماوەند و فڕین بە پاڕاگلایدێر بە نیشانەی پشتیوانی لەخەڵكی شنگال و کووبانی
گرووپی شاخەوانیی ئوستانی كوردستان بە نیشانەی پشتیوانی لە خەڵک و لێقەوماوانی شنگال و کووبانی، لووتكەی چیای دەماوەندیان بڕی و چەند چالاكییەكیشیان ئەنجام دا.
بە چالاکیی شاخەوانی و فرۆشتنی گوڵ، یارمەتی بۆ ئاوارەکانی شنگال کۆدەکرێتەوە
شاخەوانانی نەغەدەیی بە چالاکییەکی شاخەوانی بۆ سەر چیای "باوەسەن"، پشتیوانیی خۆیان لە ئاوارە و لێقەوماوانی شنگال و بەتایبەت منداڵانی کوردی ئیزەدی دەربڕی.
كۆڕی هاوبەشی ئەدیب و چالاكانی ژینگەپارێز لەكرماشان بەڕێوە چوو
بەرهەمی هاوبەشی دوو نووسەری كورد لەلایەن چالاكانی فەرهەنگی و ژینگەپارێزی لەیەكێك لەساڵۆنەكانی شاری كرماشان نواندن و هەڵسەنگاندنی بۆ كرا.
شانامەی کوردی لە سمینارێکدا لە شاری مەریوان تاوتوێ کرا+وێنە
ناوەندی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین لە شاری مەریوان، بە بەشداریی ژمارەیەک لە چالاکانی ئەدەبی و فەرهەنگیی کورد، سمینارێکی ئەدەبیی لەسەر شانامەی کوردی بەڕێوەبرد.
گروپی شاخەوانیی سامڕەندی نەغەدە، یارمەتی بۆ لێقەوماوانی شەنگال کۆدەکاتەوە
گرووپی شاخەوانیی سامڕەندی نەغەدە، یارمەتی بۆ لێقەوماوانی شەنگال کۆدەکاتەوەو ئەندامانی ژنی ئەو گرووپە شاخەوانییەش بە مەبەستی یارمەتی کۆکردنەوە بۆ خەڵکی لێقەوماوی شەنگال، چالاکییەکی شاخەوانی بەڕێوە دەبات.
هەڵوێستی ئیدارەی ئیرشادی بۆکان، ناڕەزایەتیی چالاکانی ئەو شارەی لێکەوتەوە +وێنە
ژمارەیەک لە چالاکانی فەرهەنگیی کوردبە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەڕێوەچوونی کۆنسیرتی مۆسیقایی فارسی، مانگرتنێکیان ئەنجام دا.
وەزشوانێکی مەهابادی بووە پاڵەوانی ئێران
وەزشوانێکی کوردی خەڵکی مەهاباد لە رکابەریی سەرتاسەریی کیک بۆکسینگدا کە لە شارستانی بابولسەر بەڕێوەچوو، میدالیای زێڕی ئەو خولەی رکابەرییەکەی بەدەست هێنا.









