دووشەممە، ١١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

بوارەکان

کوردستان

دوو کچە کوردی ئێرانی خەڵاتی فێستیڤاڵی گەڵاویژیان بەدەستهێنا

پاش چوار رۆژ كاری بەردەوام پازدەیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی كۆتایی بەكارەكانی هێنا و كچە خوێندكارێكی خەڵكی كامیاران توانی خەڵاتی یەكەمی بواری لێكۆڵینەوە بۆ خۆی دەستەبەر بكات و کچە شاعێرێکی خەڵی سنەش خەڵاتی دووهەمی شێعری بەدەست هێنا.…

٥ی سەرماوەزی ٢٧١١
کوردستان

منداڵێكی كورد لە فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی ئێران، خەڵاتی باشترین ئەكتەری بەدەستهێنا

منداڵێكی كورد بەناوی هەڤاڵ ئیسماعیل نووری وەك ئەكتەری سەرەكیی فیلمی سینەمایی"كێشەی چارلی" توانی دیپلۆمی شانازیی بەدەست بهێنێت و وەك باشترین ئەكتەری سەرەكیی 25مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵانی ئیسفەهان دەست نیشان كرا.

٢ی سەرماوەزی ٢٧١١
کوردستان

ئێران ئیزنی بە نووسەران و رۆشنبیران نەدا بەشداری فێستیڤاڵی گەڵاوێژ بن

لایەنە ئەمنیەتی و پێوەندیدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ئیزنیان نەدا نووسەران و رۆشنبیرانی كورد و فارس لە ئێرانەوە بەشداری پازدەیەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی و رووناكبیریی گەلاوێژ لە هەرێمی كوردستان بن.

٢ی سەرماوەزی ٢٧١١
کوردستان

یەكەم ژمارەی بڵاڤۆكی وەرزشیی "بەهێز" لە پاریزگای كوردستان، بڵاو كرایەوە

یەكەم ژمارەی بڵاڤۆكی پسپۆڕیی وەرزشیی لە پارێزگای كوردستان بەناوی "بەهێز" لەو پاریزگایە چاپ و بڵاو كرایەوە. یەكەم ژمارەی بڵاڤۆكی وەرزشیی بەهێز بە خاوەن ئیمتیازی و بەرپرسایەتیی "میهرداد حەقگوو" و سەرنووسەریی "ئەفشین خۆشگوار" چاپ و بڵاو…

١ی سەرماوەزی ٢٧١١
کوردستان

پازدەیەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی و رووناكبیریی گەلاوێژ ئەمڕۆ لە لەسلێمانی دەست پێدەكات

ئەمڕۆ كاتژمێر10 سەرلە بەیانی پازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بە بەشداریی ئەدیبان و نووسەرانی وڵاتانی ئێران، عەرەبی و ئورووپایی و بەشەكانی دیكەی كوردستان لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی دەست پێدەكات.

١ی سەرماوەزی ٢٧١١
کوردستان

مۆڵەتی پیشانگای هونەریی هادی زیائەدینی هونەرمەندی كورد هەڵوەشایەوە

پیشانگای بەرهەمە هونەرییەكانی هادی زیائەدینی هونەرمەندی بە توانای كورد كە بڕیار بوو رۆژانی یەكشەممە و دووشه ممه لە زانستگای ورمێ‌بەڕێوە بچێت، لەلایەن بەرپرسانی ئەو زانستگایەوە هەڵوەشایەوە.

٣٠ی گەڵاڕێزانی ٢٧١١