وەرزشوانێکی کورد میداڵی زیوی لە کێبڕکێی جیهانی بە دەست هێنا

18:13 - 17 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی کورد خەڵکی شاری ئیلام، لە کێبڕکێی کاراتە وان لە وڵاتی ژاپون، توانی پلەی دووهەم بە دەست بهێنیت.

"زەبیحوڵڵا پوورشیب"، وەرزشوانی کورد خەڵکی شاری ئیلام، توانی لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی کاراتە وان، کە لە وڵاتی ژاپون بەرێوە چوو، پلەی دووهەم بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ئەو کێبڕکێیە ڕۆژی هەینی ١٥ی خەرمانان، بە بەشداری ٦٤٩ کاراتە کار لە ٧٩ وڵاتی جیهانی لە شاری توکیۆ، لە یاریگای "نیهون بودووکان" بەڕێوە چوو.

ئەو وەرزشوانە کوردە، لە کێشی ٨٤- کیلۆدا بەشداریی ئەو کێبڕکێیە کردبوو و لە یەکەم کێبڕکێیدا، توانی ڕکەبەرە فەرانسەوەییەکی ببەزێنێ و لە دووهەمین کێىڕکێیدا توانی نوینەری وڵاتی "کۆزڤۆ" ببەزێنێ.

پوورشیب لەو قۆناغەدا توانی "ئیوان ویسج" لە وڵاتی کراوسی ببەزێنێت و لە فیناڵدا، لە ڕەکەبەرێکی ژاپونی شکستی خوارد و میداڵی زێری بە دەست هێنا.