هاووڵاتییەکی کورد پاش لێپرسینەوە، بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

15:37 - 11 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٩ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی سەعیدی"، خەڵکی گوندی "حەسەنیـ"ـی ناوچەی سۆما و برادۆست، پاش دوو حەوتوو لە دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە، ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و تۆمەتی ناوبراو "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" ڕاگەیەندراوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ئێستا لە بەندی ٣-٤ زیندانی ورمێدایە.